به‌وێنه: هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری شێوه‌كاری، روسته‌م ئاغاله، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، له رێگه‌ی كه‌لكه‌سماق سه‌ر به‌قه‌زای دوكان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه، له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا.
رێبین چالاك هاوڕێی هونه‌رمه‌ندو فۆتۆگرافه‌ری كورد، تایبه‌ت به‌سایتی وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند "له‌كاتێكدا رۆسته‌م ئاغاله ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌سه‌رهات كه ده‌یویست له‌سلێمانییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆیه".
هه‌روه‌ها وتیشی "ده‌ستی چه‌پی ڕوسته‌م ئاغاله شكاوه، به‌ڵام له‌ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی خۆیی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نییه".
رێبین چالاك وتیشی"هه‌رچ كه‌سێك چووبێته سه‌ر ڕووداوه‌كه، ده‌ڵێت سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه له‌مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، چونكه رووداوه‌كه قورس بووه".
روسته‌م ئاغاله له‌كۆیه له‌دایكبووه، ده‌رچووی هونه‌ره جوانه‌كانه به‌شی شێوه‌كاری، خاوه‌نی چه‌ندین پێشنگای تایبه‌ته‌و پێشتر لێپرسراوی گه‌له‌ری زاموا بوو له‌شاری سلێمانی، به‌ڵام ئێستا مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت تابلۆكانی هه‌یه له‌شاری كۆیه.
PM:08:49:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 65306
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت