بافڵ تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك كۆبوونەوە

‌فۆتۆ:ئەژی عومەر

وێستگە نیوز- 
بافڵ تاڵەبانی كوڕی گەورەی سەرۆك مام جەلال سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی و برێت مەكگۆرك كۆبوونەوە.

بافڵ تاڵەبانی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "كۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێزان بێرت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش، ئەندریۆ پیك یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دۆگلاس سیلیمان سەفیری ئەمریكا لە عێراق‌و كین گرۆس كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەرێم، وەفدی یاوەریان، لە دیدارێكدا، باسمان لە پێشهات‌و دۆخی ئێستای كوردستان‌و پەیوەندییەكانی هەولێرو بەغدا كرد".

لە دوێنێوە برێت مەكگۆرك لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت، هەروەها عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بززوتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆبووەوە.


PM:08:37:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو