موسه‌نا ئه‌مین: هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت باشتره
وێستگه نیوز
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێمان وایه هه‌مووكاتێك هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت باشتره.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌گكرتووی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پێمان وایه هه‌مووكاتێك هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت باشتره، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان دابنیشین و له بارودۆخه‌كه بكۆڵینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن له عێراقدا بكرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سوننه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون.
وتیشی: ناوچه دابڕێنراوه‌كان بارێكی نا ئاسایی تێدایه بۆیه پێویسته گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، به بڕوای ئێمه باشتر وایه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و كێشه‌ی هه‌رێم به‌غداد درێژه نه‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات و زیاتر فشار بخاته سه‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه باشتره.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان بە مەبەستی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی، بایکۆتی دانیشتەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیانکردووە، کە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، یان دواخستنی بۆ کۆتایی ئەمساڵ.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جگە لەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەکات، پێی وایە کە دواخستنی پێشهاتێکی مەترسیدارە و زیان بە دەستور و گەشەکردنی دیموکراسی دەگەیەنێت.
له‌كۆی 260 په‌رله‌مانتار ته‌نها 123 كه‌س ده‌نگیان به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری شكستی ئه‌و پرۆژه‌یه.
وابڕیاره جارێكی تر په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی شه‌ممه، كۆببنه‌وه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و گفتووگۆكردن له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا.
هاوکات هەریەکە لە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.
هادی عامری لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی دەستور ئەوان سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و پێیان وایە دواخستنی ڕۆیشتنە بەرەو داهاتوویەکی نەزانراو.
لەلایەکی ترەوە نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکان نایاسایی و نادەستورییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جگە لەوەی پشتیوانی لە هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەکات، پێی وایە کە دواخستنی پێشهاتێکی مەترسیدارە و زیان بە دەستور و گەشەکردنی دیموکراسی دەگەیەنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا هاوکاری دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەنگی هەموو عێراقییەکان دەبیسترێت تەنانەت ئەو دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسەش کە ئاوارە بوون.
ئەوەشی وتووە، ئەمریکا پشتگیریکردنی دامەزاروە دیموکراسییەکانی عێراق بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی دەزانێت و ڕاشیگەیاند، بە تاقیکردنەوەی مافە دەستورییەکانیان بۆ دەنگدان، عێراقییەکان بەشداریی خۆیان لە حکومڕانی وڵاتەدا لەڕێگەی پرۆسەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی دەسەلمێنن.
PM:08:10:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت