راگەیەندراوێكی هاوبەش لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە شاری عەفرین


وێستگە نیوز-
فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەكەن كە لەسەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە و جەخت دەكەنەوە پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشكان لە عەفرین لەئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریكا بەتایبەتی دەبینن.

فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایانگەیاندووە،  گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و لە شاری عەفرین لەدۆخێكی هەستیار و لەبەردەم هەرەشەی پەلاماری سەربازی دەوڵەتی توركیادان، ئەوان بەتوندی پرۆتێستۆی ئەو هەڕەشانە دەكەن و پاراستی ئاسایش و ژیانی برا و خوشكان لە عەفرین لەئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هاوپەیمانانی دژی داعش و ئەمریكا بەتایبەتی دەبینن، پێویستە دەوڵەتی توركیا رێز لە گەلانی سوریا و خواستە سیاسییەكانیان بگرێت.
 
بەپێی راگەیەندراكە، گۆڕان و كۆمەڵ داوا لە رێكخراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و هاوپەیمانان دەكەن دەستبەجێ هەنگاوی كرداری بنێن بۆ راوەستاندنی هەرەشەكان لەسەر عەفرین، داوا لەپەرلەمانی كوردستانیش دەكەن بەناوی گەلی هەرێمی باشوری كوردستانەوە هەڵوێست دژی ئەو هەڕەشانە رابگەیەنێت.


PM:07:58:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت