خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئافرەتێکی دووگیانی لە مردن ڕزگار کرد



وێستگە نیوز -
بەگوێرەی ڤیدیۆیەکی ماڵپەڕی میرۆری بەریتانی، پیاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت توانی ئافرەتێکی دووگیان کە مابووەوە لە ناو نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک کە گڕی گرتووە.

باڵەخانەکە لە کەرتی خەنانی چینی بووە، ئاگرەکە لەسەرەتادا لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە و دواتر بەرەو نهۆمەکانی تر تەشەنەی کردووە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە ئافرەتەکە لە ناو شوقەکەی خۆیدا گیری خواردووە و هاواری یارمەتی دەکات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕەن لیوپین سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتە بچێتە سەرەوە و ڕزگاری بکات.

ڕەن بە بەکارهێنانی دەستی ڕاستی توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر باڵەخانەکە و پاشان چووەتە سەر بالکۆنەکە و بە دەستی چەپی ئافرەتەکەی هێناوەتە دەرەوە، دواتر لەلایەن پیاوانی فریاکەوتنی شارستانییەوە ئافرەتەکە هێنراوەتە خوارەوە.

رەن وتی"ڕووداوەکە بەپەلە بووە و پێویستی دەکرد کەسێک ئەو کارە بکات، منیش متمانەم بە توانا و پسپۆڕی خۆم هەبوو کە چەندین ساڵە لە چاککردن و بەستنی کێبڵەوە سەرقاڵم، ئەوەش وایکرد کە سەرکەوتن بەسەر ئەو باڵەخانەیەدا قورس نەبێت".



PM:07:11:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو