شوان داودی: له ئێستادا هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی كوردانیه
وێستگه نیوز
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێمان باشنیه له ئێستادا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له ئێستادا هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی كوردانیه.
شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند" وه‌كو نوێنه‌ری ناوچه دابڕاوه‌كان و نوێنه‌ری كه‌ركوك پێماموایه كه له ئێستادا هه‌ڵبژاردن له به‌رژوه‌ندی كوردانیه".
وتیشی: ئه‌مرۆ هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان له كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و بڕوایان وابووه كه هه‌لبژاردن له كه‌ركوك له به‌رژه‌وه‌ندی كوردانیه، بۆیه پێمان باشه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
داودی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه" ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت خۆمانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ین به‌ڵام پێمان خۆشه دوابخرێت".
PM:05:17:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت