٣١٣ یەكەی نیشتەجێبوون لەسنووری شارەوانی سلیمانی تەملیك دەكرێن


وێستگە نیوز- 
جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهەوڵ و كۆششی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بەتەملیككردنی ٣١٣ یەكەی نیشتەجێبوون لەسنووری شارەوانی سلیمانی و  ئەوانەی شوێنەكانیان دژە نیشتەجێیە قەرەبوو دەكرێنەوە بە پارچەیەك زەوی.

سامان مەحمود قەرەداخی، جێگی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا لە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی تەملیككردنی هەندێك لەیەكەی نیشتەجێ لەسنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و ساڵانێكی زۆرە هاوڵاتیان نیشتەجێی ئەو شوێنانە چاوەڕێ دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەهەوڵ و كۆششی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهاوكاری فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەفەرمانی ژمارە (٣٢٩) لە رۆژی ( ١٨/١/٢٠١٨) بڕیاریدا بەتەملیككردنی ٣١٣ یەكەی نیشتەجێبوون لەسنووری شارەوانی سلیمانی و  ئەوانەی شوێنەكانیان دژە نیشتەجێیە قەرەبوو دەكرێنەوە بە پارچەیەك زەوی.


PM:04:48:18/01/2018






ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو