ئه‌مه‌ریكا پشگیری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات له‌واده‌ی خۆیدا
وێستگە نیوز -
ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌واده‌ی 12ی ئایار ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه ئه‌م به‌رواره‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌ستوری عێراق دانراوه.
بالوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دواخستنی هه‌لبژاردنه‌كان، عێراق به‌ره‌و دۆخێكی نادیار ده‌بات و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا پشگیری له واده‌ی 12ی ئایار ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 2.6 ملێۆن ئاواره هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌خه‌نه گه‌ڕ كه بارودۆخه‌كه ئاسایبێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف به‌رێوه‌بچێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتوو"دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەبێتە رووداوێکی ترسناک و دەستوور پێشێل دەکات و لە ئایندەی دوور زیان بە پێشکەوتنی دیموکراتی لە عێراق دەگەیێنێت".
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پرسی دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێ کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر وادەی هەڵبژاردنەکان و داوای چەند لایەنێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەکە پشێویی تێکەوت ، دەنگدانی نهێنیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ شەممەی داهاتوو.
PM:03:26:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت