سوریا هەر فرۆکەیەکی تورکیا سنور ببەزنێت تێکیدەشکێنین
وێستگە نیوز -
وەزارەتی دەرەوەی سووریا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری وڵاته‌كه هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ره‌نگاریی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ده‌بینه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 18ی كانوونی دووه‌می 2018، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی سووریا ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ببنه‌وه و هەر فرۆکەیەکی تورکیا سنور ببەزنیت تێکیدەشکێنین.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سووریا له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه و رایگه‌یاندووه: "پێویستمان به دۆلاری ئه‌مریكا نییه تا وڵاتی پی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نایاساییه".
کێشەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکاش لەسەر عەفرین قوڵتر دەبنەوە و مەولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا هێرشی تووند دەکاتە سەر ئەمریکا و دەڵێ: "بڕوایان بە ئەمریکا نییە و ئەو وڵاتەش راسگۆیانە سیاسەت ناکات".
چاوشئۆغڵۆ رایگەیاند: "ئەمریكا بەڵێنەكانی لەبارەی منبج و رەققە جێبەجێ نەكردووە و درووستكردنی ھێزی نوێ لە سووریا زیان بە پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا دەگەیەنێت".
PM:02:59:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت