پۆلیس کوژرانی ژن و مێردێکی راگەیاند
وێنه‌یه‌ك له‌رووداوه‌كه
وێستگە نیوز -
پۆلیسی شاری هه‌ولێر، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 18/1/2018 ڕایگه‌یاند له‌گوندی سێبه‌رانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كه‌س نه‌زان ژن و مێردێك به‌هۆكارێكی نادیار كوژراون.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پۆلیس كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه بۆ وێستگه نیوز"شەوێ ڕابردوو ۲۰۱٨/۱/۱٨، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی سێبەردان سەر بەناحیەی کەسنەزان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کەخێزانی یەکترن بەناوەکانی (هۆگر گاهر)،(چنار صباح).".
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه "پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکردەوە لە ئێستا تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەوتاوان و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبار و هۆکاری ڕاستەقینەی کوشتنەکەن" .
PM:02:33:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت