ئازاد كردنی زیندانیانی سلێمانی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ راگیرا
وێستگه نیوز
به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه به‌هۆی پشوی فه‌رمی هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه ئازادكردنی به‌شێكی دیكه‌ی زیندانیانی چاكسازی سلێمانی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه راگیرا.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دوێنێ 17ی كانوونی دووهه‌می 2018، نزیكه‌ی 20 زیندانی به‌هۆی لێبوردنی گشتیه‌وه ئازاد كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه پشووی فه‌رمیه و دادگا ده‌وام ناكات، كاری زیندانیان وه‌ستاوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی چاكسازی سلێمانی 500 زیندانی لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه.
PM:02:22:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت