ئەمڕۆ وادەی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی عیراق دیاری‌ دەكرێت

‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عیراق

 

وێستگە نیوز-
وا بڕیارە كەمێكی‌ دیكە كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عیراق لەسەر دیاریكردنی‌ وادەی‌ هەڵبژاردنی نوێنەران دەست پێبكات.

رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی‌ راگەیاند، كەمێكی‌ دیكە كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران لەسەر وادەی‌ دیاری‌كردنی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ عیراق دەست پێدەكات.

ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ حكومەتی‌ عیراق بڕیاریداوە لە 12ی‌ ئایاری‌ ئەمساڵ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند نەكراوە.




 


PM:02:15:18/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو