عێراق په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌داته كۆمپانیایه‌كی بریتانی
وێستگە نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 18ی كانوونی دووه‌می 2018، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیانی "بی پی" بریتانی گرێبه‌ستێكی واژۆكرد بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك .
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت بچمه توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق داواكارییه‌كی ئێرانیشی بۆ ناردنی 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك بۆ پاڵاوگه‌كانی كرماشان خسته‌ڕوو و رایگەیاند: عێراق به رووی هه‌موواندا كراوه‌یه.
وتیشی : وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌وه‌ی ھێڵی سه‌ره‌كی كه‌ركووك - پێشابووری خستووه‌ته ته‌نده‌ره‌و پاڵپشتی هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای "بی پی" بریتانی رایگه‌یاند: "رێككه‌وتنه‌كه له ساڵی 2014 كرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش له‌و ساڵه‌دا به‌شێكی ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكی داگیركرد، كاركردن به‌و رێككه‌وتنه دواكه‌وتبوو".
هه‌روه‌ها گووتی: "پلانمان بۆ داهاتوو هه‌یه و ده‌مانه‌وێت په‌ره به‌هه‌موو كێڵگه‌كانی "نه‌وتی باكوور" بده‌ین و بیانخه‌ینه‌وه سه‌ر توانا و ئاستێكی باش".
PM:01:30:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت