بەرپرسی چەکدارانی عەسائیبی ئەھلی حەق لە خورماتوو دەستگیر کرا
وێستگه نیوز ـ
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه ھێزێکی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ چوونەتە قەزای خورماتوو، بەرپرسی عەسائیبی ئەھلی حەق و ھاوکارێکیان لەو قەزایە دەستگیر کردووە و گەڕاونەتەوە بۆ بەغدا.
بە پێی ھەواڵێکی ماڵپهری شەفەق نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی تایبەتی سەر بە وەڵامدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخی عیراق گەشتوونەتە قەزای خورماتوو، حەسەن کەریمK بەرپرسی چەکدارانی عەسائیبی ئەھلی حەق لەو قەزایە و سەمیر کەمالی جێگرییان دەستگیر کردووە.
ئاژانسەکە ئەوەشی راگەیاندووە: پاش دەستگیر کردنی ئەو دوو کەسە، ھێزەکە قەزای خورماتوویان جێھێشتووە و پێدەچێت بەرەو بەغدا گەڕابێتنەوە.
هــ. ر
PM:11:26:17/01/2018
ئهم بابهته 2068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت