بڕیارێكی نوێ بۆ فۆڕمی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانی هەرێم دەركرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریدا جارێكی دیكە فۆڕمی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانی هەرێم چاپ بكرێتەوە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش، رایدەگەیەنێت، لەئێستادا زمانی كوردی دەخرێتەوە سەری و دوای چاپ كردن بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانی ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، كە فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچونی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق بەبێ مەبەست زمانی كوردیان چاپ نەكردوە لەناو فۆڕمی نوێی خۆراكدا".
ئهوهشی وتوو: "دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیوەندیان پێوە دەكات، رایانگەیاندوە، كە ئەو پرسە بەسەریاندا تێپەڕیوە و لەئێستادا ئەو كارە ڕێكدەكەنەوە و لە ساڵانی داهاتووشدا ئەو پرسە بەهەند وەردەگرن".
ئەمڕۆش نوسینگەی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە، لەئێستادا فۆڕمی خۆراكی پارێزگای سلێمانی تەواوكراوە و ڕادەستی فەرماندەی پەیوەندیەكان دەكرێت بۆ دابەشكردنی و لە نزیك ترین ماوەدا فۆڕمی خۆراكی هەولێر و دهۆكیش تەواو دەكرێت.
هــ. ر
PM:08:48:17/01/2018
ئهم بابهته 11496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت