فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا
وێستگه نیوزـ
له هێرشێكی چه‌كداریدا كه له باكوری شاری بابل كراوه‌ته سه‌ری، فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه.
سه‌رچاویه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ سێشممه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان له ناوچه‌ی حه‌سوه له باكوری پارێزگای بابل داوته‌به‌ر ده‌ستدڕێژی گولـله و كوشتویانه.
سه‌رچاوه‌كه ناوی سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی نه‌دركاندووه، به‌ڵام ئاشكرایكردووه كه له هێرشه‌كه‌دا كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار كراوه كه یاروه‌ریی سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی كردووه.
AM:08:30:17/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت