عه‌بادی‌: هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین

‌سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق

وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق پابه‌ندبوونی‌ به‌ خه‌رجكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆنفرانسی‌ رۆژنامه‌وانی‌ حه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند كه‌ "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دواناخرێت و عیراق پێویستی‌ به‌ وتارێكی‌ یه‌كگرتوو هه‌یه‌".

عه‌بادی‌ وتی‌: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ‌ هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه‌ كه‌ بیه‌وێت وه‌ك هێزی‌ چه‌كدار به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات".

وتیشی‌: "نابێت حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكات و نابێت پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عیراق بۆ مه‌زهه‌بی‌ بێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ڵێنیشی‌ دا كه‌ تیرۆری‌ سه‌ربازی‌ له‌ عیراق نه‌مێنێت و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ده‌بێت هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نیشتمانی‌ بن نه‌ك مه‌زهه‌بی‌".

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا عه‌بادی‌ رایگه‌یاند كه‌ "هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

ئاشكراشیكرد كه‌ "هیچ داتایه‌كمان نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان"، پابه‌ندبوونی‌ خۆشی‌ به‌ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.



PM:07:44:16/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو