ئێران: ئهمریكا ئاگری جهنگی ناوچهكه بهتین تر دهكات
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند پێکهێنانی هێزێکی نوێ بە پشتیوانی ئەمریکا لە ناو سوریادا ئاگری جەنگەکە بەتینتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی وتی ئەو هێزە گرژییەکانی سوریا زیاتر دەکات و قاسمی داوای لە هەموو هێزەکانی ئەمریکا کرد وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.
دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری قاسمیەوە بڵاویکردەوە " ڕاگەیاندنی هێزێکی نوێی سەر سنور لەلایەن ئەمەریکاوە دەست وەردانێکی ڕوون وئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەدا."
ئەم کاردانەوەیەی ئێرانیش سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی نوێی سنورپارێز لە سوریادا بە هەمان شێوەی کاردانەوەکانی هەریەک لە وڵاتانی سوریا و تورکیا و ڕوسیا بوو.
ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریادا کاردەکەن بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێی سنورپارێز بە سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە تایبەتی کوردەکان.
بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بەڵێنیدا ئەو هێزە نوێیە بڕوخێنێت و هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکە دەربکات. هەروەها ڕوسیا کە هاوپەیمانی سەرەکی سوریایە وتی پلانەکەی ئەمەریکا پلانگێڕانێکە بۆ دابەشکردنی سوریا و ئەوەش کە بەشێک لە خاکی سوریا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
PM:03:41:16/01/2018
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت