سه‌رۆك وه‌زیرانی رۆمانیا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

‌میهائی تودۆس، سەرۆک وەزیرانی رۆمانیا

وێستگه‌ نیوز ـ
میهائی تودۆس، سەرۆک وەزیرانی رۆمانیا، دوای کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئیدارەی نیشتمانی پارتی سۆسیال دیموکرات، دەستی لەکارکێشایەوە.


ئاژانسی ئەنادۆڵ لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کۆمیتەی ئیدارەی نیشتمانی پارتی سۆسیال دیموکرات لە رۆمانیا، لە دەنگدانێکی نهێنیدا، بە 59 دەنگ، پشتگیری پارتەکە لە میهائی تودۆس سەرۆک وەزیرانی ڕۆمانیا سەندرایەوە، بەوهۆیەشەوە سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێشایەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیشدا، میهائی تودۆس، ڕایگەیاند، تا دەستبەکاربوونی سەرۆک وەزیرانی نوێ چاوەڕێ ناکات و پارتەکەی بڕیاریداوە، حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت.

وتیشی: "بە هۆی ئەوەی رێگای زیاتر و نەخۆشخانەی زیاترم دروست نەکردووە، خۆم بە تاوانبار دەزانم، بەڵام ساڵی 2017م بە خراپی کۆتایی پێ نەهێنا، لە هیچ شتێکیش پەشیمان نیم".

هــ. ر


AM:11:28:16/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو