عه‌بادی و یڵدرم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
عەبادی یڵدرم
وێستگه نیوزـ
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هاوتا توركییه‌كه‌ی دۆسیه هاوبه‌شه‌كانی په‌یوه‌یست به هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد له‌وانه ئیداره‌كردنی دۆسیه‌ی ئاو به هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
به‌پیی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه نیوز و ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و بینالی یڵدرم-ی هاوتا توركییه‌كه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریكردن له بواری بنبڕكردنی تیرۆر كردوته‌وه له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه "پارتی كرێكارانی كوردستان" و "رێكخراوی داعش".
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و توركیا باسیان له‌وه كردووه كه دۆسیه‌ی ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رن.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان عه‌بادی و یڵدرم دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه 15ی كانونی دووه‌می 2018، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت رویدا و به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س كوژران و 65ی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:10:56:15/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت