په‌یامێكی ساختە خه‌ڵكی هاوای له ئه‌مریكا تۆقاند
وێستگه نیوزـ
په‌یامێكی "ساخته"سه‌باره‌ت به ئاراسته‌كردنی موشه‌كێكی بالیستی كه به‌ناوی سوپای ئه‌مریكاوه بۆ مۆبایلی دانیشتوانی هاوای نێردرابوو، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ترساند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا نوسراوه: "هه‌ڕه‌شه‌ی ئاراسته‌كردنی موشه‌كێكی بالیستی بۆ هاوای هه‌یه، ده‌ستبه‌جێ داوای په‌ناگه بكه‌ن.. ئه‌مه مه‌شق و راهێنان نییه."
هاوكات فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریكا له ئۆقیانوسی هێمن راگه‌یاند كه رۆژی شه‌ممه 13ی كانونی دووه‌می 2017، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه خه‌ڵكی هاوای ترساندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ریچارد ریبوزا، به‌رپرسی ئاژانسی ئیداره‌كردنی روداوی له‌ناكاو له ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و ئاگاداكردنه‌وه‌یه "ساخته" بووه و هه‌رایه‌كی زۆری له‌نێو به‌ركارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوه‌ته‌وه.
PM:11:25:13/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت