سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12-1-2018 له ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی له‌لایه‌ن پاپا فرا‌نسیس، پاپای کاسۆلیکەکانی جیهان پێشوازی لێكرا.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له‌سایته ڕه‌سمییه‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه "له كۆبوونه‌یه‌كی دووقۆڵیدا قه‌داسه‌تی پاپا سوپاسی ئەو سه‌ردانه‌ی كرد و خۆشحاڵیی خۆی به دووباره دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕیووە. سوپاسی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ میواندارییان له ئاواره‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كریستیانه‌كان، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و رووداوه‌كانی دواتر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، پاپا فرا‌نسیس بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە "هیواخوازم ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌باییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام بێت. هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتی و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن. هه‌روه‌ها هیوای سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌موو پێكهاته‌كانی خواست و گوتی نزاتان بۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن و له ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان به‌رده‌وام بن".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه "نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردان و دیداری پاپا فرا‌نسیس ده‌ربڕیووە، دۆخی ئێستای ناوچەکە و پێشهاته سیاسی و ئابوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پاپای ڤاتیکان باسکردووە، لەوانەش سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعش، كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رووداوه‌كانی دواتر كه بوونه هۆی ئاواربوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی گه‌ڕابوونه‌وه ناوچه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان".
بەپێی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان هیوای خواستووه كه " قه‌داسه‌تی پاپا پێگه و رۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕێت.
هه‌روه‌ها روونیشی‌كردۆته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای دۆخه سه‌خته‌كه‌ی" به‌ڵام ده‌رگا و دڵی كراوه بووه بۆ پێشوازیكردن له ئاواره‌كان و هه‌وڵی جددیشی داوه كه خوشك و برایانی كریستیان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان و له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیانداوه كۆمه‌ڵگه‌ی كریستیان وڵات جێنه‌هێڵن".
نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به پاپا داوه كه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی ئه‌و ته‌بایی و پێكه‌وەژیانه‌ی پێكهاته‌كان كه به‌شێكی گرنگی كه‌لتووری هه‌رێمی كوردستانه.
هەر ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی له ڤاتیكان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پیێترۆ پارۆلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان، "تیشكی خسته سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌درێن".
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم "پیێترۆ پارۆلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان وێڕای سوپاسكردنی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش كریستیانه‌كان، هیوای خواستووە هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا لەڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن".
PM:11:08:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه