حه‌ویجه: داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندێك و قه‌سابخانه‌یه‌كی تری ئه‌نجامدا
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاشكرای كرد كه چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی عه‌باسی نزیك حه‌ویجه‌و سێ كه‌سیان له‌بنه‌ماڵه‌یه‌ك كوشتووه‌و پاشان گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كوژراوه‌كان سه‌ر به‌خێزانێكن كه پێكهاتبوون له‌دوو كوڕ‌و دایكیان.
له 29/10/2017 ناحیه‌ی عه‌باسی كه سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك باقی ناوچه‌كانی تری سه‌ر به‌و قه‌زایه له 2014 وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه كۆنترۆڵكرابوون.
PM:10:23:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 6484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت