سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

‌كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ سەردانی شاری بەغدا بكەن.

ئیسلام حسێن، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكەن و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عیراق كۆدەبنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، سەردانەكە تایبەتە بەو بابەتانەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتەكانی وەزیری ناوخۆیە بەتایبەتیش دەروازە سنوورییەكان و پرسی فڕۆكەخانەكان.

لەدوای 25-9-2017ەوە كە هەرێمی كوردستان ریفراندۆمی ئەنجامدا، بەغدا زنجیرەیەك سزای بەسەردا سەپاند، تائێستاش هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەنێوان بەغدا و هەولێر نەكرابوو.
 




PM:09:57:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت