پۆلیسی راپەڕین: ئەمشەو لە رانیە دوو كەس تەقەیان كرد و دەستگیركران


وێستگە نیوز-
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەمشەو لەناوشاری رانیە دوو كەس بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەیان كردووە و بەو هۆیەوە پشێوی دروستبووە، بەڵام توانراوە هەردووكیان دەستگیر بكرێن.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، كاتژمێر (7:35) خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو شاری ڕانیە نزیك مزگەوتی (تەقوا) هەریەك لە هاوڵاتی (س.م) تەمەن ٢٨ ساڵ و (س.ع) تەمەن ٣٤ ساڵ پاش ئەوەی بە چەكی جۆری كڵاشیكۆف تەقەیان كردووە پشێوی و نائارامی دروستبووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە هەردوو تەقەكەرەكە دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر چەكی بەكارهاتووش، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.


PM:09:22:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت