‌پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كۆڕێك ده‌به‌ستێت
‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌



وێستگه‌ نیوز- 

رێكخراوی‌ چاودێری‌ میدیای كوردی‌، سبه‌ی‌ كۆرێك بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ژێر ناوی‌ میدیای‌ كوردی‌ و حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ له‌نێوان ئازادی‌ ده‌ربڕین و پێشێلكارییه‌كاندا سازده‌كات.

به‌پێی‌ ئه‌و بانگێشتنامه‌یه‌ی‌ بۆ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز هاتووه‌ وابڕیاره‌ كۆڕه‌كه‌ له‌هۆڵی‌ ئورفه‌ كاتژمێر 2:30 سبه‌ی‌ شه‌ممه‌ به‌رێوه‌بچێت و هاوكاتیش دیاری‌ محه‌مه‌د له‌سه‌نته‌ری‌ میترۆ به‌شداری‌ كۆڕه‌كه‌ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بكات.

به‌پێی‌ بانگێشتنامه‌كه‌ "هه‌موو كه‌سێك بۆی‌ هه‌یه‌ به‌شداری‌ كۆڕه‌كه‌ بكات".

 رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک). ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ یەکەمین ئێوارە کۆڕی رەخنەیی ساڵی نوێیانه‌.




PM:08:46:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 2620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌