هانی گۆرانی بۆ ئازادی ده‌ڵێت
وێستگه نیوز-
كچه هونه‌رمه‌ندی كوردی گۆرانیبێژ هانی له‌نوێترین كاری هونه‌ریدا گۆرانی بۆ ئازادی ده‌ڵێت.
هانی نوێترین كاری هونه‌ری به‌ناوی "ئازادی – freedom” بڵاوكرده‌وه كه ته‌واوی گۆرانییه‌كه به‌رگرییه له چه‌مكی ئازادی.
هانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و به‌تایبه‌ت له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌دا نوسیویه‌تی "ئێمه خه‌ون به‌داهاتوویه‌كی باشتر ده‌بینین داهاتوویه‌ك پڕبێت له‌ئازادی و ئاشتی بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەیان گرت و خەونەکانمان خرایە تاریکییەوە، سجنیان کردین و بگرە لەسێدارەیان داین، بۆ لەمەودوا ناتوانین بێدەنگ ببین، وە هەرگیزیش بێدەنگ نابین، ئێستا کاتێکی باشە بۆ یەکگرتوویی و پشتیوانی برا و خوشکەکانمان”..
ئه‌م گۆرانییه هۆنراوه‌كه‌ی شاعیری گه‌وره هه‌ژاره‌و له‌لایه‌ن رۆژبێ موسلیحه‌وه كاری مۆزیكی بۆ ئه‌نجامدراوه.
هانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌و له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2000 ناوی وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركردو تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی سێ ئه‌لبومه‌و سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانیشی كراوه به‌كلیپ .
PM:08:29:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت