د. فواد حسێن ورده‌كاری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ پاپا فرانسیس و نێچیرڤان بارزانی‌ ئاشكرا ده‌كات

‌پاپا فرانسیس و نێچیرڤان بارزانی‌ - ئه‌رشیف



وێستگه‌ نیوز- رووداو
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، قوربانیدانی پێشمەرگە دژی داعش و بارودۆخی ئاوارە و کریستیانەکان کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپا فرانسیس، پاپای کاسۆلیکەکانی جیهانی کرد.
د. فوئاد حوسێن دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی و ئابووریی کوردستان، کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی ئاوارەکان و مەسیحییەکان کرا، پاپای ڤاتیکانیش کۆمەڵێک پرسیاری لەو بوارانەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی باسی قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، دۆخی ئابووریی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدای کردووە.

بەگوتەی فوئاد حوسێن باس لە رۆڵی ڤاتیکان کراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە ڤاتیکان دەتوانێ رۆڵی خۆی ببینێ بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فوئاد حوسێن ئاماژە بەوە دەکات، بەغدا سیاسەتی دابڕاندنی کوردستان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێبەجێدەکات، بەڵام لەو سیاسەتەدا شکستدەهێنێت. دەشڵێت، هەڵبژاردنەکانی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان دەبێت و دواجار هەولێر و بەغدا دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام هەرچەند زووتر کۆبوونەوە دەستپێ بکات و پێش هەڵبژاردنەکان بێت باشترە.


PM:08:05:12/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو