ئه‌لبومه نوێكه‌ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ
دوای چوار ساڵ نائاماده‌یی له گۆڕه‌پانی هونه‌ری، ماجد ئه‌لموهه‌ندس گۆرانیبێژی عیراقی ئه‌لبومه نوێكه‌ی به‌ناوی "الدنیا دواره" راگه‌یاند.
ئه‌لبومه نوێكه‌ی ماجد ئه‌لموهه‌ندس 24 گۆرانی وڵاتانی كه‌نداو له خۆده‌گرێت و تیایاندا كاری له‌گه‌ڵ بژارده‌ی شاعیران و ئاوازدانه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو كردووه.
له‌و شاعیرانه‌ی ماجد كاری له‌گه‌ڵ كردوون بریتین له توركی ئال شێخ، سعود بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌بدوڵا ئه‌لفه‌یسه‌ڵ، سعود ئه‌لبابتین، وقوس و توركی.
ماجد دوو گۆرانی ئه‌لبومه نوێكه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه كه گۆرانی یه‌كه‌میان به‌ناوی "فهموه" و گۆرانی دووه‌میان به‌ناوی"تسیبنی وتروح"ه.
بڕیاریشه ناوبراو سه‌ردانی وڵاتی ئه‌مریكا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر سه‌عید ئالماروق كلیپ بۆ گۆرانییه‌كی ئه‌لبومه نوێكه‌ی بكات كه له به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای "رۆتانا"یه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
AM:10:29:12/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2335
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت