ژماره‌ی بومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران گه‌یشته‌ 40


وێستگه‌ نیوزـ

به‌رپرسی چاودێریی بومه‌له‌رزه‌ له‌ پارێزگای كرماشان رایگه‌یاند كه‌ 40 بومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌كانی خۆرئاوای ئێران رویداوه‌.

فه‌رهاد فروزه‌ری، به‌رپرسی چاودێریی بومه‌له‌رزه‌ له‌ پارێزگای كرماشان به‌ ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ كاتژمێر 10:29 خوله‌ی سه‌رله‌ بیانی به‌ گوڕی 5.6 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ شاری سۆمار-ی خۆرئاوای ئێرانی داوه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ 40 له‌رینه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌خۆوه‌ بینیووه‌ و گوڕی هه‌شت له‌و ژماره‌یه‌ له‌ سه‌رو 4 پله‌وه‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

به‌وته‌ی فروزه‌ری، له‌و هه‌شت بومه‌له‌رزه‌یه‌ گوڕی پێنجیان زیاترله‌ 5 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی كانوونی دووه‌می 2018، بوومەلەرزە باشووری کوردستانی هەژاند و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکرا. هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و سنە بوومەلەرزە روویداوە.. لە پارێزگاکانی عیراق وەک بەغدا، واست و دیالە هەستی پێکراوە.

ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران رایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە به‌پێوه‌ری رێختەر لە سنوورەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان روویداوە و نزیکترین شارەکانیش بە بوومەلەرزەکە سومار و گیلانی رۆژئاوا بووە لە پارێزگای کرماشان و زەرنە بووە لە پارێزگای ئیلام.

هاوكات فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ناوەندی بوومەلەرزەکە پاریزگای کرماشان بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەگوڕی 5.6 پلەی ریختەر بووە ، لە باشووری کوردستانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکراوە".

ر.ع


PM:06:12:11/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 5564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو