قایمقامیهتی سلێمانی هاوڵاتیان لە جۆره گۆشتێك ئاگادار دەكاتهوه
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیهتی سلێمانی هاوڵاتیان له خواردنی گۆشتی قیمهكراو (باسترمه) ئاگادار دهكاتهوه كه بهشێك له گۆشتفرۆشهكانی سلێمانی دروستی دهكهن و رێگهپێدراو نییه و مهرجه تهندروستییهكانی تیادا رهچاو ناكرێت.
شۆرش كەمال، سەرۆكی لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییهتی سلێمانی وتی: "بەشێك لە گۆشتفرۆشەكانی شاری سلێمانی باسترمە دروستدەكەن لەگەڵ ئەوەی رێگە پێدراوونیە، مەرجە تەندروستیەكانیشی تێدا رەچاوناكرێت، پێویستە لە كارگەی ئامادەكردنی خواردەمەنی بەرهەم بهێنرێت".
سەرۆكی لیژنەی دوو وتیشی: "لەدروستكردنی باسترمەدا، زەرفـی تایبەت بەو خواردەمەنیە بەكاردەهێنرێت، بەڵام گۆشتفرۆشەكان ریخۆڵەی ئاژەڵ لەبری زەرفەكە بەكاردەهێنن كە پێچەوانەی مەرجە تەندروستی و ڤێترنەریەكانە".
راشیگهیاند: "لیژنەكە سەرجەم گۆشتفرۆشەكانی ئاگاداركردوهتەوە بە دروستنەكردن و بەكارهێنانی ریخۆڵەی ئاژەڵەكان، بۆیە هەركەسێك پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".
نوێنەرەكەی بەرێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان و بەتایبەت بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە خواردەمەنیە ئامادەكراوە كرد، خۆیان لە بەكارهێنانی بپارێزن و ئەو باسترمە بەكاربهێنن كە لە كارگەی دروستكردنی خواردەمەنیەكان بەرهەم دەهێنرێت.
هــ. ر
PM:01:27:11/01/2018
ئهم بابهته 3148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت