سودان بێ كاره‌با بوو
خه‌رتومی پایته‌ختی سودان
وێستگه نیوز –
میدیاكانی سودان بڵاویان كرده‌وه كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه ته‌زووی كاره‌با له هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی سودان بڕاوه.
سه‌نته‌ری نیشتمانی كۆنترۆڵكردنی تۆڕی كاره‌بای سودان له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا رایگه‌یاند كه هه‌مو هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با خستووه‌ته‌گه‌ڕ، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
دواتر وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ئاودێری و كاره‌بای سودان رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاره‌با بڕا، كاره‌بای نیشتمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌دا 80ی ناوچه‌كان.
محه‌مه‌د جاویش وته‌بێژی وه‌زاره‌ت وتی: "له‌ڕێی ئه‌ندازیارانه‌وه كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر به‌رده‌وامه".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:54:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت