فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر "موفتی داعش" ده‌رده‌كات
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له ئازادكردنی موفتیی ده‌ستگیركراوی داعش كه به "داعشە ریش سپییه‌كه" ناسراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ناوبه‌ناو هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ستیاره‌كان به مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و به‌كه‌مزانینی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ببنڕكردنی تیرۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ئاماژه‌ی به هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی عوكاز-ی سعودی داوه كه وای بڵاوكردبووه‌وه (عیزه‌دین ته‌ها ئه‌حمه‌د وه‌هب) كه به ریش سپییه‌كه‌ی داعش ناسراوه و تا كاتی ئازادكردنی موسڵ موفتیی ئه‌و رێكخراوه بووه له شاره‌كه‌دا، ئازاد كراوه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه: "موفتیی داعش هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ره و چاوه‌ڕوانی دادگایی كردنه، ره‌تیشده‌كاته‌وه كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئازاد كرابێت."
به‌یاننامه‌كه داواشی له رۆژنامه‌ی ناوبراو كردووه له گواستنه‌وه هه‌واڵ وردبێت و بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هێشتا موفتی داعش ده‌ستگیركراوه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی موفتییه‌كه و ناسنامه‌ی باری شارستانیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا موفتی به‌ریشه‌وه ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ری نوسراوه كه ساڵی 1948 له‌دایكبووه.
PM:08:57:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت