کۆمسیۆنی عیراق: سبەینێ دوا وادەی خۆتۆمارکردنی حزبەکانە


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ دوا واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكرنی داواكاریی تایبه‌ت به‌ خۆتۆماركردن له‌ هه‌ڵبژارنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتووی عیراق.

ریاز به‌دران، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانونی دووه‌می 2018 رایگه‌یاند كه‌ دوا واده‌ بۆ خۆتۆماركردنی حزبه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌یه‌.

داواشی له‌ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد كه‌ خوازیاری به‌شداریكردنن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو په‌له‌ له‌ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌می 2018، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وامن له‌ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ واده‌كه‌ بۆ پێنج رۆژی دیكه‌ درێژكرابووه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ تائێستا 9 هاوپه‌یمانی له‌نێوان حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌لای كۆمسیۆن تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌نیازن به‌ یه‌ك لیست بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووه‌وه‌.

له‌ 8ی كانونی دووه‌میش كۆمسیۆن رایگه‌یاندبوو كه‌ مۆڵه‌تی به‌و حزبانه‌ داوه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی خۆیان تۆمار كردووه‌، به‌ته‌نها یان له‌ناو یه‌ك هاوپه‌یمانێتی سیاسی له‌ یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ن.


PM:07:23:10/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت