به‌وێنه... پرۆسه‌كانی سامه‌ڕا ده‌ستگیركردنی عوده‌ی سه‌دام-ی راگه‌یاند
لیوا روكن عیماد ئه‌لزهیری
وێستگه نیوز – ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی سامه‌ڕا رایگه‌یاند كه یه‌كیچك له ئه‌نجامده‌رانی تاوانی سپایكه‌ر-یان ده‌ستگیركردووه كه ناوی عوده‌ی سه‌دام-ه.
لیوا روكن عیماد ئه‌لزهیری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی سامه‌ڕا بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "پاڵه‌وانانی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی سامه‌ڕا توانییان تۆمه‌تبار عوده‌ی سه‌دام موحسین زیدان ئه‌لعوبه‌یدی له كه‌رتی سامه‌ڕا ده‌ستگیر بكه‌ن".
وتیشی: " عوده‌ی سه‌دام به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ناوبراو یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی تاوانی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری ئه‌نجام داوه و له گرتووخانه‌ی ته‌سفیراتی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵاتووه".
ماوه ماوه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تبارن به مه‌سه‌لی تیرۆر و تاوان و توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیر بكه‌ن و رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه.
ساڵی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر و تیایدا نزیكه‌ی 1700 كه‌سیان پێكه‌وه كوشت.
PM:07:18:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 30209
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت