ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ده‌گمه‌نی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خانمه گۆرانیبێژی به ئه‌زموونی مه‌غریبی سه‌میره سه‌عید بڵاوكرانه‌وه كه به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی.
پێگه‌ی "msn"ی عه‌ره‌بی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی خانمه گۆرانیبێژی به ئه‌زموونی مه‌غریبی سه‌میره سه‌عیدی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ده‌گمه‌نن.
به‌شێك له وێنه‌كان كۆنن و له یه‌كێكیاندا سه‌میره سه‌عید هێنده منداڵه له باوه‌شی گۆرانیبێژی كۆچكردووی به‌ناوبانگ عه‌بدولحه‌لیم حافزدایه.
سه‌میره سه‌عید خانمه گۆرانیبێژێكی مه‌غریبییه و له وڵاتی میسر ده‌ژی و ره‌گه‌زنامه‌ی میسری به‌ده‌ستهێناوه و له 1ی كانوونی دووه‌می 1958 له شاری ربات له‌دایك بووه و به دێرینترین خانمه گۆرانیبێژ داده‌نرێت كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه له گۆرانیوتن.
PM:05:49:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 9183
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت