سه‌رۆك كۆمار: پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردن واده ده‌ستورییه‌كان ره‌چاو بكرێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه پێویسته واده ده‌ستورییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌چاوبكرێت و كاربكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و خزمه‌تگوزاریی بۆ ته‌واوی ناوچه تازه رزگار كراوه‌كان و دابینكردنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/1/10 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له یان كۆبیچ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له دیداره‌كه‌دا رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ یارمه‌تیی و هاریكاریكردن له قۆناغی داهاتودا تاووتوێكرا به تایبه‌تیی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "بیروڕاش ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوانیان، له‌و باره‌یه‌وه كۆبیچ رۆڵی سه‌رۆك كۆماری به‌رز نرخاند له هه‌وڵ و كاركردنی بۆ زامنكردنی دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
سه‌رۆك كۆمار پێویستیی ره‌چاوكردنی واده ده‌ستورییه‌كانی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆقره‌یی و خزمه‌تگوزاریی بۆ ته‌واوی ناوچه تازه رزگار كراوه‌كان و دابینكردنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
لای خۆیه‌وه كۆبیچ پشتیوانیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بۆ عیراق دوپاتكرده‌وه له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیدانی پێویستی عیراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی دێنه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆیاندا، هاوكات یارمه‌تییدانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی تۆكمه كه كۆتایی بهێنێت به هه‌مو كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.
PM:03:45:10/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت