"سه‌دام حسێن" دزی له بانكێك ده‌كات
وێستگه نیوز – پاسه‌وانێكی تایبه‌تی پاكستانی به‌ناوی "سه‌دام حسێن" دزی له‌و بانكه كرد كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك پاسه‌وان تیایدا ده‌ستبه‌كار بوو.
میدیاكانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه پاسه‌وانێك 26 سندوقی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی پاكستانی له شاری كه‌راچی ویلایه‌تی سه‌ند دژی.
پۆلیسی پاكستان رایگه‌یاند كه پاسه‌وانه‌كه هاوشێوه‌یه‌ی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق ناوی "سه‌دام حسێن"ه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پاسه‌وانه‌كه په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی هاوڕێی قۆڵبه‌ست بكه‌ن و له ژوورێكدا ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دزه‌كان خشڵ و زێڕیان له 26 سندوقی هاوڵاتیان كه له بانكه‌كه‌دا دایان ناوه دزیوه و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نه‌دزیوه.
روونیشیكرده‌وه كه دزه‌كان تۆماری كامێراكانی چاودێری لقی بانكه‌كه‌یان دزیوه، ته‌نانه‌ت دوای خۆیان ده‌رگای بانكه‌كه‌شیان داخستووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و خشڵ و زێڕه ئاشكرا بكات که دزراوه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
PM:06:15:09/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 5172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت