هێمن هه‌ورامی: گۆڕان ئاڕاسته‌ی سیاسی به لارێ‌دا بردووه
وێستگه ـ
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسه سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ندییدار به هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات و له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه له نێوانی پارته‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردبووی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیان".
هێمن هه‌ورامی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن یوسف محه‌مه‌ده‌وه به‌كارهێنرا بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مان، بۆ په‌كخستنی هاوسه‌نگی و سازان، ئه‌و سازانه‌ی كه یوسف محه‌مه‌دی پێ بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان".
هه‌ورامی هه‌ڵوێستی فه‌رمی پارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكرده‌وه و وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان پێشێلی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد، ئێمه رێككه‌وتنه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، یوسف محه‌مه‌دیش له‌لای ئێمه سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه و، به وه‌زیره‌كانیشان وتراوه كه نه‌چنه ده‌وام".
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ئاڕاسته‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دا به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆیان ونكرده‌وه و وتی: "ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سیاسی له كوردستان راست بكه‌ینه‌وه، چونكه گۆڕان ئاراسته‌ی سیاسی له كوردستان دا به‌لاڕێدا بردووه".
به‌وته‌ی هێمن هه‌ورامی پارتی نیگه‌رانه له سیاسه‌ته دوو ئاڕاسته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو حكومه‌تدا و ده‌ڵێت: "ناكرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو حكومه‌تدا بن، به‌ڵام له باره‌گاكانیانه‌وه پلان دابڕێژن و سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك كه‌س بكه‌ن كه كاری توندوتیژی به‌رانبه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن و خۆیان وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكیش به‌رانبه‌ر به حكومه‌ت پیشان بده‌ن، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و به‌رپرسیارێتیه له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵگرن نابێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن".
هێمن هه‌ورامی روونیشی كرده‌وه: له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات لای لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه نه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌ڵێت: "گۆڕان به‌شێكه له حكومه‌ت، ئێمه له كۆی 23 وه‌زاره‌ت ته‌نیا پێنج وه‌زاره‌تمان هه‌یه، به‌ڵام گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه 16 وه‌زاره‌تیان هه‌یه، بۆیه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وانن".
سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پارێزگای سلێمانی هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌و كارانه‌ی كه گۆڕان ده‌یكات له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه، پارتی تێدا بووه‌ته قوربانی سه‌ره‌كی، چونكه دوو كادرمان شه‌هید بوون، شه‌ش باره‌گامان سووتاوه، 50 كادری ئێمه بریندارن، بۆیه گۆڕان به‌و كاره‌ی سته‌می له پارتی كردووه له پارێزگای سلێمانی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه گۆڕان كێشه‌ی له پارێزگای سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه درووست كردووه ده‌یه‌وێت ئه‌و توندوتیژانه‌ی بێنێته هه‌ولێر و پارتی تووشی كاردانه‌وه بكات و دۆخی كوردستان تێك بچێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڵێن ئه‌وه پارتی بوو دۆخی كوردستانی تێكدا.
ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك، هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و، بوودجه به بڕیاری نوری مالكی بڕاوه و عه‌بادیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بڕینی و نرخی نه‌وتیش دابه‌زیوه، دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له كوردستان دا هه‌ن، شه‌ڕی داعش هه‌یه، بۆیه ئه‌وانه‌ن كه دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستانیان تێكداوه".
سه‌باره‌ت به دیدی وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دا روویداوه هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئێمه له رۆژی یه‌كه‌می په‌لاماردانی باره‌گاكانمان په‌یوه‌ندیمان به هه‌موو كۆنسوڵه‌كانه‌وه هه‌بووه له هه‌ولێر، به‌رده‌وام زانیاریمان پێداون، به‌ڵگه‌مان پێداون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن گۆڕان توندوتیژی به‌كار ده‌هێنێت".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆنسوڵگه‌ریان له هه‌ولێر هه‌یه بۆ ئێمه‌یان ته‌ئكید كرده‌وه كه پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانن، پشتیوانی سه‌قامگیری كوردستانن، پشتیوانی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانن، پشتیوانی كوردستانن له‌شه‌ڕی تیرۆریستی داعش، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه".
هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌و وڵاتانه ئامۆژگاری هه‌موولایه‌كیان كردووه كه توندوتیژی به‌رانبه‌ر به یه‌ك به‌كارنه‌هێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیالۆگ، چونكه ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانی ته‌واو له شه‌ڕی دژی داعش ده‌زانن و پێیان خۆشه كه هاوپه‌یمانه‌كه‌یان به‌هێز بێت نه‌ك به‌هۆی ئه‌مه‌وه لاواز بێت".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له بازگه‌ی (پردێ)ی نزیك شاری هه‌ولێر ئاسایشی ئه‌و بازگه‌یه رێگه‌ی نه‌دا، یوسف محه‌مه‌د بچێته ناو شاری هه‌ولێر و به‌شداری كۆبووه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات، سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "له هه‌نگاوی یه‌كه‌می دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یویست ئاژاوه‌كه بێنێته هه‌ولێر، پاشان له سلێمانیش به‌رده‌وامی پێ بدات، بۆیه به وه‌زیره‌كان وتراوه نه‌گه‌ڕینه‌وه ده‌وام و، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه خۆی به‌شێكه له درووستكردنی ئه‌و كێشانه ئه‌ویش به تێكدانی ته‌وافوق، داوامان لێ كردووه نه‌یه‌تێته‌وه هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه نه‌یه‌ته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌و ئاژاوه‌یه له سلێمانیش نه‌مێنێت".
به‌وته‌ی هێمن هه‌ورامی، له یه‌ك دوو رۆژی رابردوودا هه‌ست ده‌كه‌ن جۆرێك له ئارامی زیاتر له سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه و ده‌ڵێت: "هه‌موو باره‌گاكانی خۆمان له سلێمانی راده‌ستی پۆلیس كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو نه‌ده‌ینه ده‌ست ئاژاوه و تێكده‌ران پشێوی زیاتر بنێنه‌وه".
ئه‌و ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت له‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه هاوكاربێت له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن و وتی: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه خاوه‌نی وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوون ده‌بوایه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداربن له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌وان هاتن له 23ی حوزه‌یرانی رابردوو ته‌وافوقیان تێكدا و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی 19ی مانگی ئابی رابردوو ساز بكرێت و كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كانیش هه‌ر گۆڕان په‌كی خست، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌م جۆره سیاسه‌ت كردنه‌ی ئیستای كێشه‌یه بۆ كۆی سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دا".
هێمن هه‌ورامی هیواخوازه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه له به‌شداری كردنی حكومه‌تدا و ده‌ڵێت: "ئێمه هیوادارین سه‌ركرده عاقڵه‌كانی ناو گۆڕان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پلانگێڕی سه‌ركرده رقاویه‌كانی خۆیان رزگار بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی".
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌پاش رێگه نه‌دان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره له سلێمانی بكرێ به‌ڵام هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "به‌پێی په‌یڕه‌وی نێوخۆی په‌رله‌مان، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ولێر و ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێت كه كۆبوونه‌وه‌كه له شوێنێكی دیكه بكرێت، ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشووتردا په‌رله‌مان بڕیاری لێ بدات، پاشان ده‌توانن له‌و شوێنه كۆببنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ساڵی رابردوودا كرا كه په‌رله‌مان له هه‌ڵه‌بجه كۆبوویه‌وه".
هێمن هه‌ورامی جه‌خت له‌سه‌ر بێ متمانه‌یی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئێمه ئێستا یوسف محه‌مه‌د به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نازانین، یوسف محه‌مه‌د له رێگه‌ی تێكدانی ته‌وافوقه‌وه په‌رله‌مانی ئیفلیج كرد، چونكه ئه‌و پابه‌ند نه‌بوو به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شوورا، دژی ته‌وافوق رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد، رێژه‌یان تێكدا، نه‌یانتوانی به‌دیلێكی باش بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوور بدۆزنه‌وه، بۆیه ئه‌وان خۆیان وایان كرد كه بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بگات".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت "په‌رله‌مان سێ ئه‌ركی هه‌یه، ئه‌ركی یه‌كه‌میان ده‌ركردنی یاسایه، ئه‌ركی دووه‌میان ئه‌ركی چاودێری كردنی حكوومه‌ت، ئه‌ركی سێیه‌میان شه‌رعیه‌ت به‌خشینه، په‌رله‌مانی كوردستان ئێستا هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ئیفلیج كردووه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت له سلێمانی كۆببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمش هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌دیاری كراویش یوسف محه‌مه‌د و رێكخه‌ری گشتیان زۆر هه‌وڵیان دا كه ئه‌جیندایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی سازان له‌سه‌ر پارتی بسه‌پێنن، به‌وه‌ی كه پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریفاتی هه‌بێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، و له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایش له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆیان سووربوون".
هه‌ورامی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا پارتی كراوه بووه بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك و پارتی زیاد له رێكارێكی دایه ئه‌و چوار لایه‌نه، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت و ئاماده‌ین كه قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكرێت و رێكبخرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه رازی نه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ریفراندۆم بكرێت و گه‌ل بڕیار بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژیردرێت یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌جێ بهێڵین بۆ لیژنه 21 كه‌سیه‌كه‌ی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش رازی نه‌بوون، ئێمه ئه‌م بابه‌ته له خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مان دا و له دوای ساڵی 2017 له ناو په‌رله‌مان به ده‌نگدان یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له ئێستاوه ئه‌م بابه‌ته بكرێته كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن كه بڵێن په‌رله‌مانی ئاینده ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به‌و لایه‌نه بدات كه سه‌رۆك به‌داخوازی خۆی هه‌ڵبژێرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكرات ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ویستی ئه‌وان یه‌كلایی بێته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه پێداگری گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌گه‌ر له‌ناو گه‌لیش هه‌ڵبژێرێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، ئه‌وه پێداگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو كه كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی دوای نۆ كۆبوونه‌وه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه خاڵی یه‌كه‌م".
وتیشی: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دونیابینیه‌كی تایبه‌تی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر بنه‌مای رق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات".
هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "نه‌وشیروان مسته‌فا ساڵی (2005)یش كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جیابوویه‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیجی یه‌كێتیی بوو له‌گه‌ڵ پارتی، له‌سه‌ر پرسی رێكخستنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌دیاری كراوی".
هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت "ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه نییه و ناتوانن كه كاندیدان هه‌بێت و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا متمانه‌ی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بێنن و متمانه‌یان نییه كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان پێ بدات، ئه‌وان پێیان وایه كه له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆدا كاندیدی پارتی له‌ناو گه‌ل متمانه‌ی پێ ده‌درێت بۆیه دژی ئه‌وه‌ن كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت و باوه‌ڕیان به‌وه نییه كه كاندیدیان هه‌بێت و ده‌زانن له هه‌ر هه‌ڵبژادنێكی راسته‌وخۆ كه‌له‌لایه‌ن گه‌له‌وه بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه به‌رانبه‌ر پارتی دۆڕاو ده‌بێت".
له كاتی درووست بوونی هه‌ر قه‌یرانێك له هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییانی هه‌رێم ترسیان له‌وه هه‌یه كه جارێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ئیداره‌یی دابه‌ش بكرێته‌وه و زۆرجاریش له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له‌و پرسه ده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه هێمن هه‌ورامی وتی: "پێمان وایه ئه‌وه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه، كوردستان هه‌رێمێكی جوگرافی یه‌كگرتووه، راسته لامه‌ركه‌زی ئیدارییه، ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی تاڕاده‌یه‌ك لامه‌ركه‌زییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێك هه‌بێت كه كوردستان پارچه بكات و بیكاته‌وه دوو ئیداره و دوو سیسته‌م دوو سه‌رچاوه‌ی ئابووری هه‌بێت، ئه‌مه دژی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه".
هێمن هه‌ورامی هه‌وه‌رها ده‌ڵێت: "پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووئیداره‌یی ره‌تده‌كاته‌وه، پارتی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ساڵی 2004 دژی فیدراڵی پارێزگاكان وه‌ستانه‌وه به‌وه‌ی كه عیراق بكرێته 18 پارێزگای فیدراڵ، دژی بریمه‌ر و ئه‌نجوومه‌نی حكومیش وه‌ستایه‌وه و رێگه‌ی نه‌دا كوردستان بكرێته سێ پارێزگا له چوار چێوه‌ی فیدراڵیه‌تدا، بۆیه پارتی ئێستاش رێگه نادات كوردستان به‌ره‌و دوو ئیداره‌یی بگه‌رێته‌وه".
هێمن هه‌ورامی پێی وایه كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی نین و ده‌ڵێت "نه‌ك هه‌ر پارتی به‌ڵكو یه‌كێتیش رێگه‌نادات، پێمان وایه یه‌كگرتوویش رێگه‌نادات، پێمان وایه كه كۆمه‌ڵیش رێگه نادات، و پێمان وایه كه خه‌ڵكێكی دڵسۆزیش له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه كه نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو ئیداره‌یی بگه‌رێته‌وه".
سه‌باره‌ت به دیدی وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر درووست بوونی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌م هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته باس نه‌كراوه، چونكه هیچ لایه‌ك به فه‌رمی داوای نه‌كردووه كه كوردستان به‌ره‌و دوو ئیداره‌یی بڕوات، بڕوا ناكه‌م كه هیچ لایه‌نێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه كوردستان پارچه پارچه بكات، چونكه پارچه پارچه‌كردنی كوردستان واته پاشه‌كشه‌پێكردنی دۆزی كورد بۆ چه‌ند ساڵی ئاینده".
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "چۆن هه‌وڵ بده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی كه ماون له‌ناو حكومه‌تدا كه ئایا به‌بێ گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر حكومه‌ت، ئه‌مه یه‌كێك له بژارده‌كانی ئێمه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بووین یه‌كێك له بژارده‌كانی دیكه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن رێك بخه‌ینه‌وه، به‌پێی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه تازانه‌ی كه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌وه‌یش نه‌كه‌وتینه رێككه‌وتن زۆر ئاساییه كه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و حكومه‌تێكی كاربه‌رێكه‌ر دروست بكرێت و ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته دابنرێت".
هێمن هه‌ورامی هیوایشی خواست كه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی گۆڕان وا نه‌كات كه پارتی ناچار بكات به رێككه‌وتنه‌كانی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی به‌غداشدا بچێته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌غدا مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمه چه‌ندینجاریش وه‌كو پارتی داوامان كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌نێوخۆی كوردستان كورد كێشه‌وگرفتی نێوخۆیی هه‌بێت، با كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه و به‌غدا دانه‌نێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌كو كوتله‌كانی كوردستانی له چوارچێوه‌ی یه‌ك سیاسه‌تی یه‌كگرتوودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، چونكه له‌وێ ناكرێت حزبایه‌تی بكرێت، له‌وێ ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكرێت. له‌وێ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌ت به كوردستان پیشنیازكراوه، بۆیه ده‌بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بۆ دۆزی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دا، ئه‌گه‌ر له‌نێوخۆی كوردستانیش ناكۆك بین، ده‌بێت سیاسه‌تێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت، بۆیه هیوادارین گۆڕان وامان لێ نه‌كات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه له به‌غداش دابنێت".
هــ. ر
AM:11:49:15/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 4665
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت