به‌ڤیدیۆ..له‌گه‌ڵ ره‌شه‌با تۆپ تۆپێن ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئینا ئۆكۆنۆر، یاریزانی تۆپی پێی به‌ره‌گه‌ز ئێرله‌ندیە و سه‌لماندی كه ده‌توانێت ململانێی له‌گه‌ڵ هێزی سروشت بكات و له‌كاتی زریانێك به‌ناوی (ئیلیانۆر)، شوتێكی توندی به‌جۆرێك له‌تۆپێك دا كه ره‌شه‌باكه رێك تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕادنه‌وه قاچی خۆی.
زریانی ئیلیانۆر، زریانێكی زستانه‌ی به‌هێزه و له كه‌ناره ئاوییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای داوه، له ئێرله‌ندا بوه‌ته‌هۆی بچڕانی كاره‌با له 55 هه‌زار ماڵ و دواتریش له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپای داوه، له فه‌ره‌نسا 5 كه‌س به‌هۆی زریانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌شی بێسه‌روشوێن كردووه.
PM:07:12:07/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت