له‌كوردستان ئه‌فسانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ژێر پرسیاردایه
په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه له‌شاری كه‌ركوك
وێستگه نیوز= نیقاش - مه‌عاز فه‌رحان
مەعاز فەرحان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتداران‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وا ده‌گرن، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه پێشمه‌رگه‌یان له‌به‌ره‌ی خۆیان حیساب كردووه نه‌ك ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ئێستا خه‌ریكه ده‌گۆڕێت.
"كیلۆیه‌ك سێ‌و بۆ هاوڵاتیان به 750 دینار‌و بۆ پێشمه‌رگه به هه‌زار‌و 500 دیناره". یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان رسته‌ی له‌مشێوه‌یه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنرێت، پێشتر وه‌ك كه‌سێكی ئه‌فسانه‌یی‌و پیرۆز سه‌یری ئه‌و كه‌سانه ده‌كرا كه به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تیان ده‌پۆشی.
ئه‌مجۆره رستانه، مانگی رابردوو له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرانه‌وه، ئه‌و كاته‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك داندرابوون‌و ئه‌مانه‌یان له‌سه‌ر نوسرابوو، گوایه چه‌ند فرۆشیارێك له‌دوكانه‌كانیاندا بڕیاریانداوه كه‌لوپه‌ل به‌نرخی گرانتر به‌پێشمه‌رگه بفرۆشن.
هه‌رچه‌نده شوێنی ئه‌و فرۆشیارانه دیارنه‌بوو، به‌ڵام وێنه‌كان زیاتر وه‌كو جۆرێك له‌توڕه‌یی به‌كارده‌هێنران له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه، له‌وكاته‌ی له‌دوای 20ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه به‌زه‌بری هێز بڵاوه به‌خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی كرا‌و به‌هۆی ته‌قه‌ی هیزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 3 خۆپیشانده‌ر كوژران‌و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه برینداربوون‌و زیاتر له 500 كه‌سیش ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ش جارێكی دیكه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ڵدایه‌وه كه پێشمه‌رگه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی "ململانێ حزبی‌و سیاسیه‌كان" به‌كارده‌هێنرێت.
به‌ڵام هه‌ر له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كانیشدا چه‌ندین كه‌س هه‌بوون كه ئاماده‌نه‌بوون توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بده‌ن‌و خه‌می ئه‌وه‌یان بوو سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه‌كان، پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك له‌یه‌ك به‌ره‌دا بمێننه‌وه.
نه‌قیب دڵشاد شكور، له‌هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ڕه‌تیكرده‌وه چه‌كه‌كه‌ی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت‌و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا داوای له‌پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی كرد چه‌كه‌كانیان ڕوو نه‌كه‌نه خۆپیشانده‌ران.
دڵشاد شكور به "نیقاش"ی وت "ئه‌وه‌ی وای له پێشمه‌رگه كردوه، ناوه‌ناوه خه‌ڵك وێنه یاخود ده‌سته‌واژه‌ی وه‌كو قه‌رز بۆ پێشمه‌رگه نییه به‌كاربهێنن یان سوكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی‌و پارتین، ئه‌وانن وایان له‌پێشمه‌رگه كردووه، كه‌ی بیانه‌وێت پێشمه‌رگه گه‌وره ده‌كه‌ن، كه‌ی بیانه‌وێت وا له‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن خه‌ڵكێك بێت ئاوا قسه به‌پێشمه‌رگه بڵێت".
ئه‌و پێداگری كرد له‌وه‌ی "پێشمه‌رگه مرۆڤێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی‌و پارتی نه‌یانتوانیوه پێشمه‌رگه بكه‌ن به‌هێزێكی نیشتمانی‌و به‌حزبیان كردوه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان به‌كارده‌هێنن".
دڵشاد، وتی "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئێستا قسه به‌پێشمه‌رگه ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وانه بوون له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد‌و ره‌سمیان له‌گه‌ڵ ده‌گرتن، ده‌سه‌ڵاتداران ئێستا ئیشیان به‌پێشمه‌رگه نه‌ماوه، له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا یه‌كه‌م چین پێشمه‌رگه موچه‌یان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا موچه‌كه‌ی دوا ده‌خه‌ن‌و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه".
پێشمه‌رگه به‌درێژایی سێ ساڵی ڕابردوو شه‌ڕی دژ به داعشی له كه‌ركوك‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان كرد‌و نزیكه‌ی دوو هه‌زار شه‌هیدی له‌و ناوچانه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌یان هه‌زار بریندار، ئه‌وه‌ش وایكرد‌و له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵك بچێته سه‌نگه‌ره‌كان‌و وێنه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بگرێت، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له ململانێ ناوخۆییه‌كاندا شتێكی تازه نییه، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هێزی پێشمه‌رگه خرایه ململانێی سیاسیی حزبه ناكۆكه‌كانه‌وه‌و به هۆیه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ری هه‌ڵدا تا ئێستاش شوێنه‌واره‌كانی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌وه ماون.
له‌ساڵانی رابردوشدا ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌پێشمه‌رگه كپكراوه‌ته‌وه، ساڵی 2011 خۆپیشاندانی دوو مانگه‌ی هاوڵاتیان بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری‌و ئه‌نجامدانی چاكسازی به‌بڵاوه‌پێكردنی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهێنرا.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه وایكردووه له‌چه‌ندین بۆنه‌دا خه‌ڵكی ناڕه‌حه‌ت بن له‌مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منی‌و چه‌كداره‌كان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌و شێوه‌یه‌و به‌ئاشكرا له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه لۆمه‌ی پێشمه‌رگه بكرێت‌و خه‌تاباربكرێت به‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات كه‌وتووه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵك.
بابه‌تی لۆمه‌كردنی پێشمه‌رگه ته‌نیا به‌نوسینی فرۆشیارو دوكانداره‌كانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبوونه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری رانیه -خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر- گله‌یی له‌و پێشمه‌رگانه ده‌كه‌ن ده‌چنه ناو شاره‌كه‌و پێیان ده‌ڵێن "ئێمه له‌به‌ر قوتی ئێوه خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، ئێوه بۆ شه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن".
قادر ره‌زگه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ نه‌بونی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ره‌زگه‌یی، به"نیقاش"ی وت "هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، روونه كه له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یه‌كنه‌خراوه، ئه‌وه‌ش تا ئێستا پێشمه‌رگه ئاراسته ده‌كات حزبه، خاوه‌نی هێزو سوپایه‌كی یه‌كگرتوو و رێكخراو نین، كه داماڵرابێت له‌ئه‌جێندا‌و لۆگۆی حزبی‌و هیچ حزبێك ئاراسته‌ی نه‌كات، هه‌یمه‌نی حزب به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا زاڵه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، جه‌ختیكرده‌وه له كوردستان مافی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكیش خوراوه‌و ئه‌و جۆره په‌یامانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی خه‌ڵك نه‌بێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا نابێت خه‌ڵك له‌خۆپیشاندانه‌كانیشدا توندوتیژی بنوێنێت.
له‌ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هێزه شه‌ڕكه‌ره كوردییه‌كان به‌پێشمه‌رگه ناویانبراوه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تائێستا ئه‌و هێزانه سه‌ر به‌حزبه سیاسییه‌كان بوون‌و له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیزامی یه‌كگرتوودا یه‌كنه‌خراون.
له‌ماوه‌ی رابردودا 14 لیوای هاوبه‌ش له‌پێشمه‌رگه پێكهێنراوه‌و كه ژماره‌یان 45 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌و به‌ڕێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دانراون، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی لیوایه‌ك به‌ده‌ست یه‌كێتییه‌وه بێت جێگره‌كه‌ی پارتییه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
یه‌كێتی‌و پارتی جگه له‌و 14، خاوه‌نی هێزی تایبه‌تی خۆیانن، یه‌كێتی خاوه‌نی یه‌كه‌كانی 70و پارتی‌یش خاوه‌نی یه‌كه‌كانی 80 یه هێزی ژماره‌یان نزیكه‌ی 150 هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بێت.
مه‌حمود سه‌نگاوی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه_گه‌رمیان‌و خانه‌قین_، 48 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت دژی ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌كاربهێنرێت، چونكه به وته‌ی ئه‌و "پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وانه‌ش كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن داوای حه‌قی خۆیان له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، خه‌ڵك برسیه‌تی‌و نانی نیه‌و موچه‌و كاره‌بای نیه".
مه‌حمود سه‌نگاوی، به "نیقاش"ی وت "به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه له‌ململانێی حزبیدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م هێزه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه، هێزی دوو حزبه، ناكرێت پێشمه‌رگه هێزی دوو حزب بێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پێشمه‌رگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هێزێكی تر دروستبكرێت، به‌سه‌ربازی _ته‌جیند_كوڕی خه‌ڵك ببێت به‌پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، نه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته حزبیه‌كان بێت".
هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی هاوشێوه‌ی "پێشمه‌رگه هێزی حزبه‌و قه‌رز بۆ پێشمه‌رگه نیه‌و نرخی ئه‌م كه‌لوپه‌له بۆ هاوڵاتی ئاسایی به‌نرخێكی هه‌رزانه‌و بۆ پێشمه‌رگه گرانه". به‌كارهێنران، به‌ڵام هێشتا ئه‌م هێزه له‌لای خه‌ڵكی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی خۆشه‌ویستی له‌ده‌ستنه‌داوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌شێك له‌پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌نین چه‌كه‌كانیان ڕوو بكه‌نه هاوڵاتیان، به‌شێكیشیان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا پێكه‌وه له‌ناو كۆڵانه‌كاندا یاریی تۆپی پێیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كرد‌و پێكه‌وه‌ش سه‌یری یاری كلاسیكۆی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵمه‌دریدیان كرد.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌یه، چه‌ندین دوكاندارو خاوه‌ن پیشه‌ی تر به‌پێچه‌وانه‌وه داشكاندنی گه‌وره‌یان بۆ پێشمه‌رگه كردبوو، ته‌نانه‌ت چه‌ندین خاوه‌ن تاكسیش له‌سه‌ر تاكسییه‌كانیان نوسیبوو گواستنه‌وه بۆ پێشمه‌رگه به‌خۆڕاییه.
PM:02:01:05/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4754
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت