به‌ڤیدیۆ.. به مۆبایله‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بوو.. قاچێكی دانا
وێستگه نیوزـ
به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی كاره‌بایی قاچی خانمێكی لولدا كاتێك خانمه‌كه له‌كاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بۆ به‌رزكه‌ره‌وه‌كه سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ی بوو.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له كامێرای چاودێریی ناو به‌رزكه‌ره‌وه‌یه‌كی كاره‌بایی له شارێكی چین گیراوه، خانمێك كه له‌گه‌ڵ یه‌كێکی دیكه‌دا بووه، سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ی بووه و له‌وكاته‌شدا چوه‌ته‌ناو به‌رزگه‌ره‌وه‌یه‌كی كاره‌بایی، به‌ڵام له‌پڕ ده‌رگاكه داخراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش قاچێكی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگاكه به‌جێماوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، خانمه‌كه‌ی دیكه له ده‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ش چه‌ند هه‌وڵیداوه قاچی ده‌ربهێنێت به‌ڵام نه‌یتوانیووه و به‌رزكه‌ره‌وه‌كه سێ نهۆم چووه‌ته سه‌ره‌وه ئینجا وه‌ستاوه.
ر.ع
PM:02:21:03/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4710
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت