ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی له 2017 ماڵئاواییان كرد
وێستگه نیوزـ
له ساڵی 2017دا ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و كه‌سایه‌تیی سیاسی كۆچی دواییان كرد كه هه‌ریه‌كه و جێ ده‌ستی خۆیان له وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، ئه‌و سه‌رۆكانه بونه‌ته یاده‌وه‌ری هه‌م له‌لای گه‌له‌كانیان و هه‌م له‌لای گه‌لانی دیكه‌ی جیهان.
سایتی سكای نیوز وێنه و كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌مجۆره نوسیویه‌تی:
1- جه‌لال تاڵه‌بانی – سه‌رۆك كۆماری عیراق: له 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، یه‌كه‌م سه‌رۆكی كوردی عیراق دوای كاروانێكی سیاسی درێژ و له ناوه‌ندی قه‌یرانی هه‌ولێر و به‌غدا له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پۆستی سه‌ۆك كۆماری عیراق له 2005 تا 2014 به‌رده‌وامبوو.
2- هلمه‌ت كول – راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: له 16ی حوزه‌یرانی 2017، هلمه‌ت كول، راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندازیاری یه‌كخستنی ئه‌ڵمانییه‌كان له‌دوای كۆتایی جه‌نگی سارد له ساڵی 1990 كۆشی دوایی كرد، كول له ساڵی 1982 تا 1998 راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بووه و یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی ئه‌ڵمانیا.
3- عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح – سه‌رۆكی یه‌مه‌ن: له 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسییه‌وه كوژرا، ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سه‌نعا-ی پایته‌خت له‌دژی حوسییه‌كان، ساڵح ماوه‌ی 33 ساڵ حوكمی یه‌مه‌نی كرد و دوای وازهێنان له پۆسته‌كه‌شی وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی مایه‌وه و هه‌ر جاره و هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كرد.
4- مانوێل نورییگا – دیكتاتۆری پێشووی په‌نه‌ما: له 29ی ئایاری 2017 به‌هۆی وه‌ره‌مێك له مێشكی‌دا كۆچی دوایی كرد، نۆرییگا به‌شێوه‌یه‌كی كردای ماوه‌ی 20 ساڵ فه‌رمانڕه‌وای په‌نه‌ما بوو، به‌ڵام ئه‌مریكا به هێزی سه‌ربازی له ساڵی 1989 كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی هێنا و خستییه كونجی زیندانه‌وه.
5- ئه‌حمه‌د كاسرادا، ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ی هاوه‌ڵی نیسلۆن ماندێلا له 20ی ئازاری 2017 كۆی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش دوای كاروانێكی درێژ له تێكۆشان دژی جیاوازیی ره‌گه‌زی، كاسرادا له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و دوای هه‌ره‌سهێنانی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی، پۆستی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌بوو.
6- ڤیتالی چۆركین – نێردراوی روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له 20ی شوباتی 2017 ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دۆزرایه‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش رایگه‌یاندبوو كه چۆركین به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووه.
7- مارتن ماكگینیس – سه‌ركرده‌ی پێشووی سوپای كۆماری ئێرله‌ندا: له 21ی ئازاری 2017 كۆچی دوایی كرد و دوای سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌و سوپاه بووه ئه‌ندامێكی چالاكی پرۆسه‌ی ئاشتی له ئێرله‌ندای باكور.
8- ئیتیان چیسیكیدی – سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی كۆنگۆی دیموكرات: له 1ی شوباتی 2017 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی برۆكسل له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئیتیان له ماوه‌ی كاروانی سیاسی‌دا سه‌ركردایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌ره‌نگاری مۆبۆتۆ سیسی سیكۆ-ی دیكتاتۆری پێشوو بووه‌وه، دواتریش هه‌ر بووه ئۆپۆزسیۆن له‌دژی لۆران دیزیریه-ی سه‌رۆكی كۆنگۆ و پاشان كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌ناوی جۆزێف و ژیانی هه‌ر له ئۆپۆزسیۆن بوندا ته‌واو كرد.
9- لیۆ شیاوبۆ – چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ: له 13ی ته‌مموزی 2017 له كونجی زینداندا كۆچی دوایی كرد، لیۆ یه‌كه‌م هاوڵاتیی چنییه كه ساڵی 2010 خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری ئاشتیدا پێ به‌خشرا، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كردبوی.
ر.ع
PM:10:08:31/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت