كتێبه‌كانی تـوانـا ئه‌مین بوون به پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵ
وێستگه نیوز -
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵی هه‌ردوو ده‌زگای چاپ و كتێبفرۆشی ماڵی وه‌فایی و كتیبخانه‌ی یادگار، سێ وه‌رگێڕانی توانا ئه‌مین كه له ساڵی 2017دا چاپكراون، ریزبه‌ندی پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵیان وه‌رگرتووه، به ناوه‌كانی:
1- په‌یامبه‌ر
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ چاپ كراوه، سێ جار چاپ كراوه‌ته‌وه و له سێ هه‌زار دانه دوو هه‌زار و حه‌وسه‌د و حه‌فتا دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
2- تۆ له په‌نهانترین كه‌لێنی پیرۆزی دڵمدایت
ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ چاپ كراوه و له 1000 دانه 900 دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
٣- ئه‌ڤینم خۆشده‌وێت، به‌ڵام له ژن ده‌ترسم!
كۆتایی ئه‌مساڵ چاپ كراوه و له‌ماوه‌ی دوو مانگدا دوو جار چاپكراوه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و پێنجسه‌د دانه‌ی لێفرۆشراوه.
ساڵی پاریش 2016 به‌پێی ریزبه‌ندیی پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵی هه‌ردوو ده‌زگای چاپی ناوه‌ندی ئاوێر و ماڵی وه‌فایی، كتێبه‌كانی (مینای شین) و (ژوولیا و ده‌ستنووسه‌كه‌ی مه‌ولانا)ی تـوانـا ئه‌مین، ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌می پڕفرۆش‌ترین كتێبی ساڵیان وه‌رگرتبوو.
تـوانـا ئه‌مین له دایكبووی 1981 نووسه‌ر و چیرۆكنووس و وه‌رگێڕێكی تاراوگه‌نشینی كورده و خاوه‌نی هه‌شت خه‌ڵات و پتر له 18 كتێبه له بواره‌كانی چیرۆك، رۆمان، لێكۆڵینه‌وه، دێبات، نووسین و وه‌رگێڕان و ئێستا له وڵاتی سوید ده‌ژی.
PM:03:09:29/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت