هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هەموو دەستگیرکراوەکان مامەڵەیەکی یاساییان لەگەڵ کراوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان قسه‌یان كردووه و مه‌ترسییه‌كانیان روونكردوەته‌وه، سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی خه‌ڵك لێی وه‌ك پارێزگار به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان، ده‌ڵێت، "پێیان ده‌وتین ئێوه 30 ساڵه قسه ده‌كه‌ن و ئیتر كاتی كرداره، بۆیه ئێمه‌ش كردارمان كردووه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له سیمینارێك كه له‌لایه‌ن ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له شاری جوان به‌ڕێوه‌چوو به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له‌و دۆخانه‌ی روویداوه چ ئه‌وانه‌ی شه‌هید و چ ئه‌وانه‌ی برینداربوون هاوسۆزی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ئومێد ده‌كه‌ن جارێكی دیكه هیچ به‌ریه‌ككه‌وتن و توندوتیژییه‌ك روونه‌دات.
نامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌ت ناردووه
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر روونیكرده‌وه، له رۆژی 22-12-2017 نامه‌یه‌كی 7 لاپه‌ڕه‌یی پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه بۆچی گه‌یشتوونه‌ته ئێستا و دۆخه‌كه چۆن ده‌گوزه‌رێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رییه‌كان چین، به‌وته‌ی خۆی "خۆشبه‌ختانه تاڕاده‌یه‌ك هاتون به‌ده‌ممانه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "له رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان قسه‌مان كردووه و مه‌ترسییه‌كانمان روونكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و زانایانی ئاینیش قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چ پێویسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوور له توندوتیژی بیكه‌ین و حكومه‌ت وه‌ڵامی داخوازییه‌كان بداته‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كۆده‌بینه‌وه".
بۆ نیگه‌رانی خه‌ڵك له خۆی، چی ده‌ڵێت؟
له كاتی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیان و چالاكوانه‌كان و بڵاوپێكردنی هێزی ئه‌منی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هیچ په‌یامێكی نه‌بوو ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌كو پارێزگار له ئاست رووداوه‌كاندا نه‌بووه و نیگه‌رانن لێی، ناوبراو وتی "پێیان ده‌وتین ئێوه 30 ساڵه قسه ده‌كه‌ن و ئیتر كاتی كرداره، بۆیه ئێمه‌ش كردارمان كردووه، سوپاس بۆ خوا به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و دۆخانه به‌شێوه‌یه‌ك رۆیشتووه كه ئێستا تاڕاده‌یه‌كی باشه و داخوازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی گه‌یه‌ندراونه‌ته ئه‌وێ".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: نه مامۆستای زانكۆم نه چالاكی مه‌ده‌نی، پارێزگارم
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی "من ئێستا نه مامۆستای زانكۆم و نه چالاكی مه‌ده‌نی و نه رۆژنامه‌نووسم، من پارێزگاری سلێمانیم، پارێزه‌ری هاوڵاتی و پۆلیس و خۆپیشانده‌رم، به‌رنامه و په‌یامێكی گرنگم هه‌یه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و مه‌ترسییه‌كان وه‌كو یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن، هه‌موومان تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین و كه‌س وه‌كو دوژمن سه‌یری یه‌كدی نه‌كه‌ین".
نیگه‌رانه له‌داخستنی كه‌ناڵی راگه‌یاندن
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌ناڵی ئێن ئارتی داخرا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له‌و باره‌یه‌وه، پارێزگاری سلێمانی وتی "له سه‌ره‌تاوه نیگه‌رانین له داخستنی هه‌ر كه‌ناڵێك و نیگه‌رانین له‌وه‌ش هه‌ر شوێنێك ببێته مایه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی جا ئه‌گه‌ر كه‌س یان چالاكوان یان ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تی یان كه‌ناڵێك بێت، ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندبێت".
بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان چی ده‌ڵێت؟
له هه‌فته‌ی رابردوودا و بۆ چه‌ند رۆژێك هێزی ئه‌منی له ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بوون، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منییه و وه‌كو ده‌وترێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له پشت یه‌كێتین، ئایا فه‌رمانت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟، ناوبراو وتی "هیچ ده‌زگایه‌ك به‌ناوی حزبه‌وه ئیش ناكات، ئێمه به‌پێی یاسا ئیش ده‌كه‌ین".
"به‌رێكاری یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان كراوه"
بۆ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و خه‌ڵكانی دیكه له نه‌وه‌ی نه‌وێ و خۆپیشانده‌رانیش، وتی "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه به‌ڕێكاری یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیشه‌دا كراوه، هه‌ر كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خیلافی هه‌یه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی یان دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی یان ده‌زگاكانی دیكه قسه بكات، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له یه‌ك، دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و حاڵه‌تانه كۆتاییان دێت".
هــ. ر
PM:03:00:27/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5049
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت