هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: حه‌وتی ئازاری ساڵی داهاتوو رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌بێت

‌هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، رۆژی 7ی ئازاری ساڵی داهاتوو، رۆژی بەستنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی دەبێت.

 
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە: بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هەم پێویستییەکی حزبییە بۆ نوێکردنەوە و رێکخستنەوەی هەیکەلی یەکێتی و هەمیش داخوازێکی رەوای هەڤاڵان و کادرانیانە.
 
راشیگەیاندووە: داخوازی هەڤاڵان و کادرانیان بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، شایەنی بە پیرەوە هاتنە، بۆیە پێیان باشە لە بەهاری ساڵی داهاتوو کۆنگرەکە ببەسترێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا راجیاوازی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی‌ ئەو حزبەدا دروستبووبوو سەبارەت بە ئەنجامدان یاخود نەدانی‌ کۆنگرەی‌ و کاتەکەی‌.

هــ. ر


AM:11:56:18/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو