سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختم به‌م مه‌رجانه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یە، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه و تۆماری ده‌نگده‌رانیش پاكبكرێته‌وه، كۆمسیۆنیش بۆ ئاماده‌كارییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن.
د. رێواس فایه‌ق، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختم، به‌ڵام به‌مه‌رجێك یاسای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه كه بۆ دۆخی ئێستای كوردستان و دامه‌زراوه‌كان گونجاو بێت، هه‌روه‌ها تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه كه هیچ هێزێكی سیاسی نه‌توانێت بۆ هێنانی ده‌نگی زۆر به‌كاری بێنێت".
ناوبراو وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ ئاماده‌كارییه‌كان هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنه نایاساییانه‌ی له ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر كران دووباره‌ی نه‌كاته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2017، نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە و تیایدا دەڵێت: "دوای سەردانمان بۆ لای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی کوردستان و زەروورەتی پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆیی و زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنەکان، بەو ئەنجامە گەیشتین، کە گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی گەل و ئەنجامدانی هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە".
داواشی لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، رێکاری یاسایی پێویست بگرنەبەر، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، کە لە ماوەی سێ مانگ تێپەڕنەکات، تا بتوانن لەو ماوەیەدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکەن.
نێچیرڤان بارزانی داواشی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کردووە، ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، کە ئەوان وەک حکومەت ئامادەی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ئەو پرۆسەیەن.
هــ. ر
PM:10:50:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت