كه‌ناڵێكی كوردی ته‌له‌فۆنی بۆ به‌رپرسێك كرد كه‌سێكی تر وه‌ڵامی دایه‌وه‌و لێدوانی دا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بڕیاربووه ئه‌مشه‌و له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده به‌شداربێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی لێدانی كۆدی هه‌ڵه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه كه‌سێكی دیكه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و لێدوانی داوه.
ئارام سایه‌خان، وته‌بێژی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "بڕیاربوو ئه‌مشه‌و ئارام سایه‌خان، وته‌بێژی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده به‌شداربێت، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه لێدانی كۆدی ئارام سایه‌خانه‌وه، كه‌سێكی دیكه داخڵی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌بوو كه به زمانی عه‌وام و نا فه‌رمی قسه‌ی ده‌كرد و له وه‌ڵامی پرسیاری بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌دا وتی، به‌ڵێ مه‌رزه‌كه كراوه‌ته‌وه".
هــ. ر
PM:10:39:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 10140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت