هۆشدارییه‌ك له پسپۆڕێکی ئه‌مریكاوه..مرۆڤ هۆکاری نزیکبونەوەی قیامەتە
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا هۆشدارییدا له‌وه‌ی جیهان زۆر له‌وه نزیكتره كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمیی لێ روبدات كه له‌وانه‌یه زه‌وی به‌ته‌واوی له‌ناوبه‌رێت و وه‌ك "رۆژی قیامه‌ت"ی لێ بێت.
دانیێل ئیلسیبَرگ، پسپۆڕی سه‌ربازیی ئه‌مریكا یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵانی 1960ی سه‌ده‌ی رابردوو ستراتیژیه‌تی ئه‌تۆمیی بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد كێشاوه، ئه‌و كاته‌ی ململانێی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر جبه‌خانه‌ی ترسناكترین چه‌ك بوو كه چه‌كی ئه‌تۆمییه.
دانیێل ئیلسیبَرگ له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا به‌ناوی "بزوێنه‌ری رۆژی قیامه‌ت: دانپێدانانی نه‌خشه‌داڕێژه‌ری جه‌نگی ئه‌تۆمی"، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی روبدات، زۆر له هه‌ر كاره‌ساتێكی سروشتی و مرۆیی مه‌ترسیدارتره كه زه‌وی به‌درێژایی مێژوو به‌خۆیه‌وه بینیبێت، ته‌نانه‌ت له كاره‌ساتی كوره ئه‌تۆمییه‌كانی چیرنۆبڵیش ترسناكتره.
ئیلسبێرگ-ی ته‌مه‌ن 86 ساڵ له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه یان كارێكی تیرۆرستی یان كه‌سێكی رێگه‌پێنه‌دراو یان به‌هۆی بڕیارێكی شێتانه‌وه، بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ته‌قێنرێت و دواجار ملیۆنان مرۆڤ له‌ناوبچن و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی كۆتایی پێ بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌نگی سارد ماوه‌ی 30 ساڵه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌مریكاییه هۆشداریی دا و وتی: "له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئه‌مریكا و وڵاتێكی دیكه‌دا، ئه‌وا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا نیو ملیار كه‌س له‌ناوده‌چن".
ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیهان له به‌شێكی زۆری ئه‌و جبه‌خانه ئه‌تۆمییه رزگاری بووه، به‌ڵام وڵاتان زۆر له‌وه زیاتر ئه‌تۆمیان هه‌یه كه پێویسته، ئه‌وه‌ش له‌به‌رهۆكاری ستراتیژیی وه‌ك تاقیكردنه‌وه له ئاسمان یان تاقیكردنه‌وه‌كان ژێر ده‌ریا".
كتێبه‌كه‌ی پسپۆڕه ئه‌مریكاییه به یه‌ك رسته ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كورتكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: " پێویسته له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه و سه‌ركرده سیاسییه‌كانمان بیر له ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ نه‌كه‌ینه‌وه".
مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پسپۆڕه له‌كاتێكدایه كه گرژه‌ی له‌نێوان كۆریای باكور و وڵاتانی خۆرئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا هه‌یه و ناوبه‌ناو هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.
دانیێل ئیلسبێرگ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترینی ئه‌و كه‌سانه كه دزه‌ی به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و ساڵی 1971 چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به جه‌نگی ڤێتنام دایه رۆژنامه‌كانی نیویۆرك تایمز و واشنتن پۆست و هه‌ندێك میدیای دیكه، به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه ئه‌مریكا چه‌ندین ساڵ سه‌باره‌ت به جه‌نگ درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه ئه‌و پسپۆڕه دژی بوون.
هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئه‌و پسپۆڕه ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا به بۆردومانكردنی ڤێتنامه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به‌نهێنی هه‌ردوو وڵاتی كه‌مبۆیا و لاووس-ی دراوسێی ڤێتنامیشی بۆردومان كردووه.
ر.ع
PM:10:22:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 11156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت