په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه یاسای لێبووردنی گشتی په‌سه‌ند كرد
دیمەنێک لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای لێبووردنی گشتی په‌سه‌ند كرد و به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ش لێبووردن بكوژانی ژن له‌ژێر ناوی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و رۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانی ئاینی ناگرێته‌وه.
كه‌ژاڵ شێروانی بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له دانیشتنێكی داخراودا پڕۆژه یاسای لێبووردنی گشتی په‌سه‌ند كرا و روونیكرده‌وه به‌پێی راپۆرته‌كه بۆ به‌ندكراوانی چاكسازییه‌كان 20% بۆ به‌ندییه‌كان و 30% بۆ سپێردراوان دانرابوو، به‌ڵام دوای گفتوگۆ ئه‌وه‌ی به‌ندییه‌كان بۆ 30% و سپێردراوانیش 40% زیادكرا.
شێروانی وتی "ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بڕگه‌ی كوشتنی ژنان به‌ناوی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف، هه‌روه‌ها كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و مامۆستای ئاینی بۆ پڕۆژه‌كه زیادكرا كه لێبووردنی گشتی نایانگرێته‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له واقیعی كوردستان ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هــ. ر
PM:09:54:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت